نووسینگەی ئازاد جوندیانی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

نووسینگەی ئازاد جوندیانی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە


سەبارەت بە ھەواڵی دروستکردنی ھێزێکی تایبەت بۆ ئازاد جوندیانی، نووسینگەکەی روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.



سەبارەت بەو ھەواڵەی کە ئەمڕۆ سێشەممە 9/5/2017 لە ڕۆژنامەمەیەک کە بڵاو کراوەتەوە، گوایە "پارتی ھێزی زێڕەڤانی بۆ ئازاد جوندیانی دەکاتەوە"، ئاراس لەتیف لەنوسینگەی ئازاد جوندیانی، راگەیاند: "روونکردنەوەی خۆمان دەبێت بۆ رۆژنامەکە، ئەو ھەواڵە سەرلەبەری ناڕاستە و ئازاد جوندیانی نە لە ڕابردوو، نە لەئێستا و لەداھاتوو پەیوەندی بەکاری سەربازییەوە نەبووە".



ئازاد جوندیانی ئەوەشی خستەڕوو: "کەسوکارەکەی ئازاد جوندیانی پێشتر پاسەوانی بوونە و لە ھێزەکانی حەفتا لە دەوروبەری بوونە، ئێستاش پارێزگاری لێ دەکەن، بەبێ ئەوەی ھیچ مووچەیەکیان ھەبێت، چونکە ماوەی سێ مانگە ھیچ مووچەیەکیان لەھێزەکانی حەفتا وەرنەگرتووە و مووچەیان بڕدراوە".


روونیشی کردەوە: "ئازاد جوندیانی ھیچ پەیوەندییەکی بەکاری سەربازییەوە نییە".



ئەمرۆ سێشەممە، یەکێک لە رۆژنامەکانی کوردستان، ھەواڵێکی بە ناونیشانی "پارتی ھێزی زێڕەڤانی بۆ ئازاد جوندیانی دەکاتەوە" بڵاو کردبویەوە.



ئازاد جوندیانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی پێشووی مەکتەبی راگەیاندنی ئەو حزبە، لە 9/2/2017 لە ڕێی نامەیەکەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی ھەردوو جێگرەکەی تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کرد.

BAS NEWS-
Top