سه‌ركردایه‌تییه‌كى پارتی: پاساو هێنانه‌وه بۆ ڕیفراندۆم هۆكاری سیاسیی له پشته
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاساوهێنانه‌وه بۆ پرسی ڕیفراندۆم هۆكاری سیاسی له پشته.
ساسان عه‌ونی ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند :" ڕیفراندۆم بووه به پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و شه‌پۆلی پشتگیری له پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم پرسی تاك به تاكی خه‌ڵكی كوردستانه، بۆیه پێم وانییه هیچ حزبێكی كوردستان هه‌بێت كه جوورئه‌ت بكات و بڵێ له‌گه‌ڵ پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی نیم، به‌ڵام گرفتى بۆ درورست ده‌كه‌ن".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه " پاساو هێنانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه كاتی ڕیفراندۆم نییه و خۆئاماده‌كردن نه‌كراوه یاخود له ڕێگه‌ی فڵان دامه‌زراوه بێت، هه‌موو ئه‌مانه به بۆچوونی ئێمه جۆرێكه له خۆدزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه سه‌رنه‌گرێت، كه ئه‌مه‌ش بێگومان هۆكاری سیاسی له پشته".
سه‌باره‌ت به كاتی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، گوتی :" جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌لایه‌ن به‌رپرسه باڵاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه‌ى پێدراوه".
KDP-
