لە سلۆپی دوو منداڵ بە هۆی هەڵەیەكی پۆلیسەوە گیان لەدەست دەدەن
لێکۆڵینەوە دادوەری و کارگێڕییەکان بەردەوامن لەبارەی رووداوی ئەو ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەی خۆی کێشا بە دیواری ماڵێک لە گەڕەکی ٧١٥ی گەڕەکی کارشیکایای شارۆچکەی سلۆپی لە رۆژی چواری ئەم مانگەدا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو منداڵی ئەو ماڵە بە ناوەکانی محەمەد (٧) ساڵ و فورقان یڵدرم (٨) ساڵ.
لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا ئەو پۆلیسەی ئۆتۆمبێلەکەی لێدەخوڕی دەستگیر کرا.
دوای راییکردنی کارەکان لە ئاسایش پۆلیسی دەستگیرکراو رەوانەی دادگا کرا و دادگاش بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئەو پۆلیسەی دا.
BAS NEWS-
