کۆمیتەیەکی ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و وڵاتی ئوردن پێکھات

کۆمیتەیەکی ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و وڵاتی ئوردن پێکھات


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ کونسوڵی ئوردون لە ھەرێمی کوردستان ،گفتوگۆیەکیان لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنامەیەی نێوانیان، کە لە ساڵی ڕابردوو ئیمزا کرا، کرد.



ئەمڕۆ چوارشەممە 9/5/2017 د.یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ ھەیسەم ئەبولفول، کونسوڵی ئوردن لە ھەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردون کرد، بەتایبەت چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنامەیەی کە لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵای ئوردنی لە ساڵی ڕابردو ئیمزا کرا.



لە دیدارێکدا، وەزیری خوێندنی باڵا، ڕای گەیاند: "ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنامەییە کە لە نێوان ئێمە و لایەنی ئوردنی ئیمزا کرا".


بۆ ئەوەش وەزیری خوێندنی باڵا، پێشنیازی پێکھێنانی کۆمیتەیەکی باڵای کرد بۆ ئەوەی میکانزمەکانی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ئەو ڕێکەوتنامەیە دابڕێژێ، لەھەمان کاتدا سیاسەتی گشتی پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمیەکانی نێوان ھەردولا دابنێ.


گوتیشی: "جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنامەیە ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بەپەیوەندییە زانستی و ئەکادیمیەکانمان بدەین، بەتایبەت بۆ ئاڵوگۆڕی ستافی زانستی و ڕەوانەکردنی خوێندکار و دانپیانان بە زانکۆکانی ھەردوولا".



لە بەرامبەردا، کونسڵی ئوردن، بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەکەش کونسڵی ئوردن سەرباری جەختکردنەوە لەسەر پێشنیازەکانی وەزیری خوێندنی باڵا، جەختی لە زووتر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەکە کرد بەتایبەت دانپیانان بە زانکۆکان.

BAS NEWS-
Top