پەرلەمانتارێكی كورد لەسەر باسی ئۆتۆنۆمی دادگایی دەكرێ
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی (ئۆدا تی ڤی) له كاتی دانیشتنی دادگاییدا كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو، بالوكان گوتوویه‌تی له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه ئێوه به تاوانی ده‌زانن و داوا ده‌كه‌ن هه‌تا هه‌تایه زیندانی بكرێم، به‌رپرسی پێشووی میتی توركیاش به‌شداری كردووه، ئه‌ویش پشتگیری كردووم كاتێك داوای ئۆتۆنۆمیم بۆ كورد كردووه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه، كه چه‌ند جارێكیش له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا هه‌مان شتی باس كردووه، ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ش ده‌كات كه جارێكیان له په‌رله‌مان باسی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد كردووه و كاتێك وتاره‌كه‌ی ته‌واو كردووه، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی مه‌هه‌په ده‌ستخۆشی لێ كردووه.
بۆیه بالوكان به دادوه‌ری گوتووه زۆرم پێ سه‌یره له‌سه‌ر شتێك دادگایی ده‌كرێم كه پێشتر به ئاشكرا باسم كردووه و به‌رپرسی پێشووی میتی توركیایش پشتگیری كردووم.
دوای وه‌رگرتنی ئیفاده‌ی ئیدریس بالوكان، دادوه‌ر بریاری دا كه بالوكان هه‌ر له زیندان بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌و بەڵگانەی باسی لێوه كردووه له‌به‌رده‌ستدا نین و تا ئه‌و كاته‌ی بەڵگەكان ئاشكرا ده‌كرێن، پێویسته له زیندان بمێنێته‌وه.
باسنيوز
