ھۆشیار زێباری و باڵیۆزی بەریتانیا پرسی ریفراندۆم تاوتوێ دەکەن

 ھۆشیار زێباری و باڵیۆزی بەریتانیا پرسی ریفراندۆم تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ سێشەممە، ھوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا و شاندێکی دیپلۆماسی کەنەدی، پرسی ریفراندۆم تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 9/5/2017 ھۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردوەتەوە: "ئەمڕۆ لەگەڵ دوستی بەڕێز فرانک بیکەر، باڵیوزی بەریتانیا لە بەغدا، باسی چەندین بابەت و پەیوەند بە ریفراندۆمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کرد".

ھاوکات زێباری، ئەوەشی نووسیوە: "ھەروەھا ئەمڕۆ وەفدێکی دیپلۆماسی کەنەدیشمان بینیوە، باس لە پرسەکانی ریفراندۆم و ھاوکارییەکانی کەنەدا لە بۆ ھەرێمی کوردستان لە رووی سەربازی و مرۆڤایەتییەوە کرد".












باسنيوز
Top