ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دامەزراندنی پزیشکانی دەرکرد
بە نووسراوی فەرمیی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ژمارە (2028) ڕێککەوتی 8/5/2017 بە واژۆی سەرۆک وەزیران، بڕیاری دامەزراندن بۆ دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەرچووە.
بە پێی نووسراوەکە، دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی خولی یەکەم و دووەمی ساڵی 2014 – 2015 ھەر یەک لە دەچووانی کۆلێژەکانی دەرمانسازی، ددان و پەرستاری، کە ژمارەیان 536 دەرچووە، لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی، بە مووچە و دەرماڵەی شایستە، بەپێی بڕوانامەکانیان، لە رۆژی دەست بەکاربوونیانەوە.
ھەر لەو فەرمانەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری دامەزراندنی خولی دووەمی کۆلێژی پزیشکی ساڵی 2015 – 2016 کە ژمارەیان 20 کەسە، لەسەر میلاکی ھەمان وەزارەتەوە.
باسنیوز
