بڕیار لەسەر دامەزراندنی قوتابییە یەکەمەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکان درا

 بڕیار لەسەر دامەزراندنی قوتابییە یەکەمەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکان درا
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەدات کە پڕۆژە یاساییەک بۆ دامەزراندنی خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەسەند کرا.

سیروان عەبدولڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 9/5/2017ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرۆژە یاسایەک پەسەند کرا، کە تایبەتە بە دامەزراندنی خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەرتاسەری عێراقدا، کە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".

ئەوپەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو پڕۆژە یاسایە لە کۆمەڵێک ماددە پێکھاتووە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کە خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان مافی خۆیانە لە سەرجەم وەزارەتەکانی سەر بە دەوڵەت دابمەزرێن و سوودیان لێ وەربگیرێت".










باسنیوز
Top