تاڵەبانی بۆ بارزانی: تا مابم لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی دۆست و هاوخەبات دەبم
لەو نامەیەدا، جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی، ئەو کاتەی سەرۆک کۆماری عێراق بووە و لە بەرلینەوە ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە، باسی داوای کردووە کە نامەکەی ”هەم بە نیمچە گلەیی برایانە و هەم بە داوای لێبووردنی برایانە لێ وەربگرێت“.
تاڵەبانی لە نامەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە: ”دوا بڕیاری ژیانم ئەوەیە کە تا مابم، لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی دۆست و هاوخەبات و تەبا دەبم“.
ئەمەش دەقی نامەکەیە:
برای خۆشەویستم جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانیی بەڕێز
سڵاوێکی برایانەی گەرم
جەژنتان پیرۆزبێت لە خۆتانو بنەماڵەی سەروەریی بارزان و هەموو ئەندامان و لایەنگران و پێشمەرگەکانی پ . د . ک .
ئەم نامەیەم هەم بە نیمچە گلەیی برایانەو هەم بە داوای لێ بوردنی برایانە لێ وەربگرن.
براگیان دوا بریاری ژیانم ئەمەیە کە تا مابم لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی دۆست و هاوخەبات و تەبا دەبم، بە هیچ شێوەیەک نایەڵم تێکبچێت. کە هەندێ قسەی جەنابتم دەبیستەوە، بە هەڤاڵانم دەگوت گەر کاک مسعوود ئیعلانی هەلوەشاندنەوەی هاوپەیمانی ستراتیژی بکات، من ئیعلانی نوێ کردنەوە و بە هێزکردنی دەکەم، گەر دەرکەمان لێ داخات لە پەنجەرەیەکەوە دەچینە لای.!
ئێستاش کورتییەکەی و کوردییەکەی ئەمەیە.
گریمان گلەییەکەی جەنابت لەمەوزوعی مالکی راست و رەوایە، بەڵام من بە هەقی خۆمی دەزانم بڵێم "بە برایەتیمانی ببەخشە، بەوچاکانەی بۆ دەژمێری کە کردوومانە بە یەکێکیان بیسرەوە" عفوم بکەن و شوێنەوارەکەی لە دڵت بسڕەوە و نێوانمان بەرەوە دۆخی جاران، ئەم بەیتە شیعرەشم لێ قبووڵ بکە کە بۆ شێخی تەم نوسراوە:
حەیفە چاوی کە جەفا کولەوژی تیدا شکاند
تۆ بە کلوچی وەفا عەینی گەلاوێژی نەکەی
ئیتر هیوادارم لەناو دڵە گەورەکەتان جێگەمان هەر بمێنێت و
هەربژی بۆ
برای دڵسۆز و هەتا سەرتان
مام جەلال
باسنیوز
