پێشمەرگە پلانی دابڕینی ڕێگای سووریا و عێراقی لە داعش ھەیە
فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان پلانی بڕینی ڕێگای سووریا و عێراقیان لە چنگ داعش ھەیە بۆ ئەوەی ھاوکاری نەگەیەنرێتە مووسڵ، عەمید ھەڵگورد حیکمەت، بەڕێوەبەری دەزگای ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی نەتەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتی: "بەڵێ دەبێ رێگای سەرەکیی سووریا و عێراق لە داعش کۆنترۆڵ بکرێت بۆ ئەمەش زۆر گرنگە پێشمەرگە بەم پلانە بڕبڕەی پشتی داعش بشکێنێت، راستە ئێستا ھەندێک شوێنی گرنگ لەو سنوورە بەدەست ھێزی پێشمەرگەوەیە، بەڵام ھێشتا رێگا سەرەکییەکە ماوە کە ئەویش ڕێگای حەمدانیە و تەلەعفەرە".
ھاوکات، سالار محەمەد، جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای پێشمەرگە لەم بارەوە گوتی: "پێشتریش داوامان کردووە و پێمان باشە لەجیاتی حەویجە ڕێگای سەرەکیی سووریا و عێراق ببڕین کە بۆ ئەم مەبەشتەش پێشمەرگە لە ئامادەباشی دایە".
باسنيوز
