رێبوار مستەفا: یارمەتیدانی قوتابیان لەگەرمیان ئەرکی پیرۆزی ئێمەیە

رێبوار مستەفا: یارمەتیدانی قوتابیان لەگەرمیان ئەرکی پیرۆزی ئێمەیە
تایبەت بە گوڵان-رێبوار مستەفا
ئەمڕۆ ئێوارە (٨/٥/٢٠١٧) ناوەندی باڵای گەرمیانی ( ی.ل.د.ک ) سەردانی بەشە ناوخۆییەڪانی قوتابیانی زانڪۆی گەرمیانی ڪرد.

مەبەست لەو سەردانە لەنزیڪەوە ئاگاداربوونمان و لە بارودۆخی قوتابیانمان پرسییەوە ، دیارە لەم بارودۆخە پێویستییان بەهاوکاری هەیە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاریی دەزگای پێگەیاندن ،بەڵام دیسان داواکاریان ئەوەبوو بۆجارێکی دیکە ئەو هاوکارییەیان پێ بگات ، ئێمەیش لەم ڕۆژانە دەزگای خێرخوازی بارزانی ئاگادار دەکەینەوە ، تاوەکو چ شتێکیان پێویستە بۆیان بکەن.

شایانی باسە ژمارەی قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان ٥۰۰ قوتابین و کچان ۷۰۰ قوتابی دەبن.

ئێمە وەکو گەیاندنی دەنگیان بە حزب و لایەنەکان و دەزگا خێرخوازییەکان دەبێت بەپێی توانای خۆمان هەوڵدەدەین پێویستییەکانییان بۆدابین بکەین.

پلان و کاری ئێمە لەسنوری گەرمیان ئەوەیە وەکو ناوەندی باڵای گەرمیان یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بەردەوام لەهەوڵداین تا بتوانین هاوکاری لاوان و قوتابیان و خەڵکی دەڤەرەکە بکەین وەکو لەخاڵی یەکەم ئاماژەم پێکرد چ حزب بێت یان دەزگای خێرخوازی یان خۆمان بەو کارە هەڵدەستین تا خزمەتێکیان بکەین شایستەبێت

Top