4 ھەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی حەسەنشام و چەمەکۆر ھاوکاری کران
ئەمڕۆ دووشەمە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ھاوکاری بۆ ٤ ھەزار خێزانی ئاوارەی نەینەوا و دەورووبەری بە ھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی دابین کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧/٥/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی چەمەکۆر، چالاکییەکی خێرخوازییان بە ھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی بەڕێوەبرد و لە چالاکییەکەدا ٢٤٠٠ خێزانی ئاوارە و سود مەند بوون.
ھاوکارییەکان بریتیبوون لە پارسێلی خۆراک و پێداویستی خاوێنکەرەوە و تەندروستی.
ھەر ئەمڕۆ دووشەممە، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە حەسەنشام ھاوکاریی خۆراکییان بە ھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی بۆ ١٦٠٠ خێزانی ئاوارەی دیکە دابین کرد.
تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رۆژانە ھاوکارییەکان پێشکەشی ئاوارەکانی نەینەوا و دەوروبەری دەکەن، رێکخراو و ناوەندە جیھانی و ناوخۆییەکان لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی بۆ ئاوارە و پەنابەران دابین دەکەن.
bas news
