به بڕیاری وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌دان ئۆتۆمبیل‌دا ده‌گیرێت
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى هه‌ولێر كه هاوكات قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ولێره به‌وه‌كاله‌ت، ڕاگه‌یاند : " ماوه‌ى دوو ڕۆژه هه‌ڵمه‌تێك بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ستى پێكردووه، كه (فه‌راره)، لایتى زینۆن، هۆرنى گه‌روه، گڵۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و جام ڕه‌ش به‌كار ده‌هێنینن، له كاتێكدا ئامێرێكى وه‌ك فه‌راره ته‌نها تایبه‌ته به هێزه‌كانى ناوخۆ، به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا ده‌ست به‌سه‌ر سه‌دان ئۆتۆمبێلدا گیراوه، هه‌مووشی له پاركى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێردایه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له زۆرێك له كۆگاكانى فرۆشتندا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌رانه‌دا گیراوه، هه‌روه‌ها به‌نیازن نوسراوێك بۆ سه‌رووى خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه ڕێگه نه‌درێت، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه له خاڵه سنوورییه‌كانه‌وه هاورده بكرێن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: " ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌ركراوه".
bas news-
