شەقڵاوە.. ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکرێت

شەقڵاوە.. ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکرێت


قایمقامی شارۆچکەی شەقلاوە، ئاماژە بەوە دەدات کە لە ئێستاوە ئامادەکاری و ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ ھاتنی گەشتیاران دەکرێت.



جوان رەفیق، قایمقامی شارۆچکەی شەقلاوە، ڕاگەیاند: "لەبەر نزیکبوونەوە لە وەرزی گەشتیاری و بە تایبەت دوای مانگی ڕەمەزان، ئێستا خەریکی ئامادەکارین ھەم لە ڕووی ڕێکخستنی بازاڕ و ھەم لەڕووی ئەمنییشەوە، بۆ پێشوازی کردن لەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچەکەمان دەکەن".



قایمقامی شەقڵاوە، ئەوەشی خستەڕوو: "ڕێگای پیادە و ڕێگاکانی دیکەش چاک کراون و دیاری کراون، ھەروەھا شەقڵاوە لە توانایدا ھەیە، جێگای 6 ھەزار گەشتیار لە شوێنەکانی مانەوەی لە ھوتێل و شوێنەکانی میوان لە یەک کاتدا بکاتەوە".



گوتیشی: "ھەر کۆمپانیایەک بیەوێت پڕۆژەی گەشتیاری لە شەقلاوە ئەنجام بدات، ئەوا پێشوازی لێ دەکەین".

bas news-
Top