توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره له شرنا‌خ لە دژی په‌كه‌كه ده‌ست پێكرد
به پێی راگه‌یاندراوێك، سەرۆكایەتی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا زانیاریان بۆ هاتووه كه په‌كه‌كه چه‌كێكی زۆری له چیاكانی ده‌وروبه‌ری شرنا‌خ شاردووه‌ته‌وه، بۆیه ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه و توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌كی قورس و سووكدا بگرن. به گوێره‌ی گوته‌ی خۆیان تاوه‌كو ئێستە وه‌كو ئه‌مڕۆ چه‌كی زۆریان نەگرتووە.
به پێی راگه‌یاندراوه‌كه، په‌كه‌كه ئه‌و شوێنه‌ی وه‌كو كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێناوه و له‌و رێگه‌یه‌وه چه‌كه‌كانی گواستووه‌ته بۆ شاره‌كانی باكووری كوردستان و شه‌ڕی پێكردووه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه كه له 19ی نیسانه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 2 ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ ئاشكراكردنی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی په‌كه‌كه ده‌ست پێكردووه و ئه‌مڕۆ توانیویانه ئامانجه‌كه به ته‌واوی بپێكن.
تاوه‌كو ئێستە به هیچ شێوه‌یه‌ك له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌ركانی گشتی سوپای توركیا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
bas news-
