ڕێگەكانی باڵوێزخانەی بەحرەین لە بەغدا دەگیرێن

ڕێگەكانی باڵوێزخانەی بەحرەین لە بەغدا دەگیرێن


سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند پێش كەمێك ڕێگەكانی سەر باڵوێزخانەی بەحرەین لە بەغدا گیرا، ئەمەش دوای دەستپێكردنی خۆپێشاندانێك لە نزیك باڵوێزخانەكە.


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە خۆپێشاندانێكی گەورەی جەماوەری بۆ ئازادكردنی عیسا قاسم مەرجەعی باڵای ئاینی بەحرەین لە نزیك باڵوێزخانەی بەحرەین دەستی پێكرد و ئەگەری هەبوو مەترسی بۆ سەر باڵوێزخانەكە دروست بكات.


باڵوێزخانەی بەحرەین كەوتووەتە گەڕەكی مەنسوری رۆژئاوای بەغدا و خۆپێشاندانەكە لەسەر ئەو ڕێگەیە و لە نزیك باڵوێزخانەكەوە دەستی پێكردووە. بۆیە هێزە ئەمنیەكان ئەو ڕێگەیان گرتووە و خۆپێشاندانەكەیان بە شەقامێكی تری مەنسوردا برد.


دوێنێ یەكشەممە دادگای بەحرەین بڕیاری دواخستنی دادگاییكردنی عیسا قاسم مەرجەعی باڵای ئاینی بۆ 21ی ئەم مانگە دواخست.

bas news-
Top