وەزارەتی شارەوانی قەرەبووی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکاتەوە
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممە 8/5/2017 عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و بەڕێوەبەرانی گشتیی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، راوێژکار و یاساناسان و بەرپرسێکی زۆری پلان و شارەوانییەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین خاڵ ھەڵوەستەیان لەسەرکرا و گفتوگۆو بەدواداچوونی ھاوبەشیان بۆ خرایەڕوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش لە ھەردوو وەزارەت بە بەشداریی نوێنەری پارێزگاکان پێکبھێنرێت بۆ دیاریکردنی سنووری ماقووڵی شارەوانییەکان و ئەگەر کێشەکە چارەسەرنەکرا ئەوا بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزبکرێتەوە.
دەربارەی خاڵێکی دیکە کە پەیوەستە بە ھەندێک ماستەرپلان کە پەسند نەکراوەو کاری پێدەکرێت بڕیاردرا کە شارەوانی قەرەبووی ئەو زەویانە بکاتەوە کە کراونەتە پڕۆژە لە سنووری ئەو ماستەرپلانە.
bas news-
