كارتى بایۆمه‌ترى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته مه‌رجى پێدانه‌وه‌ى فۆرمى خۆراك
ناوه‌ندى ئامارى عێراق، پێشنیازى داواكردنى كارتى بایۆمه‌ترى هه‌ڵبژاردن له پێدانه‌وه‌ى فۆڕمى خۆراك به هاووڵاتیان ده‌داته وه‌زاره‌تى بازرگانى و كۆمپانیاكانى خۆراك.
یاسین مه‌حموود، به‌رێوه‌به‌ری رێكخستنی پسووله‌ی خۆراكى پارێزگاى سلێمانی له لێدوانێكداى ڕاگه‌یاند :" له ئێستادا كۆبوونی نوێی به‌شه‌خۆراك بۆ ساڵه‌كانى (2017 و 2018 ) له‌چاپكردندایه و ناوه‌ندى ئامارى عێراقیش پێشنیازى داواكردنى كارتى بایۆمه‌ترى هه‌ڵبژاردنى له پێدانه‌وه‌ى فۆرمى خۆراك به هاووڵاتیان داوه‌ته وه‌زاره‌تى بازرگانى و كۆمپانیاكانى خۆراك".
گوتیشى:" ئه‌و پێشنیازه‌ى ناوه‌ندى ئامارى عێراق به‌مه‌به‌ستى بڕینى به‌شه خۆراكى ئه‌وانه‌یه كه له ناو عێراق و هه‌رێمى كردستاندا نین، یان له ژیاندا نه‌ماون".
یاسین مه‌حموود، ئاشكراشى كرد كه ئه‌و پێشنیازه دواى تاووتوێكردن و لێكدانه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى، لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، بۆیه له پێناو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و حاڵه‌ته، پێویسته هاووڵاتیان كارتى تۆمارى بایۆمه‌ترى هه‌ڵبژاردنیان پێبێت و ئه‌وانه‌شى تا ئێستا ئه‌و كارته‌یان ده‌رنه‌كردووه، سه‌ردانى بنكه‌كانى كۆمسیۆن بكه‌ن بۆ ده‌ركردنى كارته‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ڕوبه‌ڕووى گرفت نه‌بنه‌وه.
bas news-
