پارێزگاری کەرکووک داوایەك ئاراستەی ئیدارەی ترەمپ دەكات
نەجمەدین کەریم لە میانی بەسەركردنەوەی سەربازگەیەکی کەرکووک، کە دوێنێ تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر، لەوێ بۆ رۆژنامەوانان دوا و داوای ھاوکاری بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لە ھێزەکانی ھاوپەیمانان کرد.
نەجمەدین کەریم رایگەیاند "لە دوا ھێرشەکانی داعش بۆ سەر کەرکووک، ئامانج ئەمریکییەکانیش بوو. بەو ھۆیەوە تا زیاتر ھاوکاری پێشمەرگە بکرێت، خزمەتی ھەموو لایەک دەکات و خزمەتی ھەموو جیھانیش دەکات. داوای ھاوکاری لە ھاوپەیمانان بە تایبەتیش ئەمریکییەکان دەکەم، دەبێت ھاوکاری زیاتری پێشمەرگە بکرێت لە رووی چەک و پێداویستی سەربازی و بەرگرییەوە".
پارێزگاری کەرکووک ئاماژەی بەوەش دا کە ماوەی دوو ساڵە داعش بە چڕی ھێرش دەکاتە سەر کەرکووک. گوتیشی "کەرکووک پارێزگایەکی دەوڵەمەندە لە رووی غاز، نەوت و ئاو
و کارەباوە، بۆیە کەرکووک ھەمیشە ئامانج بووە. دەزانرێت گشت ھێرشە گەورەکان بۆ سەر کەرکووک ئەنجام دراوە. لەسەر ھیچ شارێکی کوردستان بەم شێوەیە ھێرش نەکراوە. بەڵام بە سایەی ھێزەکانی پێشمەرگە نەک ھەر پارێزراوە، بەڵکو پێشمەرگە توانیویەتی زیاتر داعش لە کەرکووک دووربخاتەوە بۆ ئارامی شاری کەرکووک و دەوروبەری".
bas news-
