ئه‌نجوومه‌نى نەینەوا پێدانى زه‌وى به رزگاربووانى ئێزدی ده‌خاته بەر باسەوە
(سه‌یدۆ چه‌تۆ) سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، وا بڕیاره سەعات یازدەونیوى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشەممە، له باڵاخانەی سه‌ره‌كیى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له نێو شارى مووسڵ کۆ ببنەوە و له كارنامه‌ى دانیشتنیشدا سه‌ره‌تا گفتوگۆ لەبارەی پلانى پێنج ساڵه‌ى مووسڵ ده‌بێت له دواى ته‌واوبوونى شه‌ڕى داعش و ئازادكردنى، هەروەها ڕاسپاردنى پارێزگار بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئەو كهلوپهلانەى داعش لە خەڵکی دزیون و گوتیشی، "پێدانى زه‌وى به كچانى ئێزدى، ئه‌وانه‌ى له چنگ تیرۆریستانى داعش رزگار كراون و، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و، ئه‌وانه‌ى پله‌ى به‌رێوبه‌رى گشتییان هه‌یه له شارى مووسڵ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەمان دەبێ."
سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان ئاماژه‌یشی دا، کە له‌باره‌ى بارودۆخى گشتیی شارى مووسڵ دواى داعش و، دواپێشهاته‌كانى و به‌ره‌وپێشچوونه‌كان دەخرێنە بەر باسەوە.
kdp-
