ئاراس خۆشناو: كۆمپانیاكانی كه‌رتی نه‌وت بە پاشەڕۆژی هەرێمی کوردستان گەشبینن
(دكتۆر ئاراس خۆشناو) به‌رپرسی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردستان هەروەها به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وت گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستیان به كاری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كردووه، هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له هه‌رێمی كوردستان دوور كه‌وتووته‌وه و ئێستا هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی كۆمپانیاكان خه‌رج ده‌كات و گوتیشی، "یەکێک لە هۆکارەکانی دیكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان گوزارشتەلە پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و پاشەڕۆژەکەی، خۆی بە لای ئەوانەوە هەرێمی کوردستان پاشەڕۆژێکی ڕۆشنی دەبێ."
وەک به‌رپرسی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه كوردستان ئاماژه‌ی دا، كۆمپانیاكانی جیهان ئهوانەی له كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن، داوكاریێکیان هه‌یه ئه‌ویش به‌هۆی كاركردنیان و زیادبوونی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانە و دەڵێ، "کۆپمانیاکان ده‌یانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان رێچاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه یان هێڵێكی دیكه‌ی گوازتنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه دروست بكات، یانیش پاڵاوته دابمه‌زرێنێت تا به‌رهه‌می نه‌وتی تێدا بپاڵێوێت، كێشه دروست نه‌بێت بۆ ئه‌و نه‌وته‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت."
(خۆشناو) ئەوەشی گوت، كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاتر روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن لەوەی بچنه ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و وەک ئەو دەڵێ، "شێوازی گرێبه‌ستی هه‌رێمی كوردستان باشتره له عێراق و حكوومه‌تی عێراق له ئێستادا 70 ملیار دۆلاری كۆمپانیاكانی نه‌وت قه‌رزداره، به پێچه‌وانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی به فرۆشی نه‌وت ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ كۆمپانیاكانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش من گه‌شبینم به گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیاكان و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زۆر زیادتر ده‌بێت له‌وه‌ی ئێستا."
kdp-
