موسلیح ڕەجەب: كۆمیتەی ڕیفراندۆم هیوا و ئۆمێدی گەلی كورد دێنێتە دی

موسلیح ڕەجەب: كۆمیتەی ڕیفراندۆم هیوا و ئۆمێدی گەلی كورد دێنێتە دی
ئەندامێكی سەركردایەتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو كۆمیتەیەی بۆ ڕیفراندۆم دروست دەكرێت، كۆمیتەیەكی زۆر گرینگە و دەتوانێت كارەكان خێراتر بكات و هیوا و ئۆمێدی گەلی كورد بێنێتە دی.

(موسلیح ڕەجەب)، ئەندامی سەرکردایەتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕانكاریدایە، ئێمەش پێویستمان بە یەكگرتن هەیە، ئەو كۆمیتەیەی بۆ ڕیفراندۆم دروست دەكرێت، كۆمیتەیەكی زۆر گرینگە و دەتوانێت كارەكان خێراتر بكات و هیوا و ئۆمێدی گەلی كورد بێنێتە دی، كە بە درێژای مێژوو قوربانیی بۆ دەدات، بۆیە زۆر پێویست بوو ئەو كۆمیتەیە دروست بكرێت.''

(موسلیح ڕەجەب) گوتیشی: ''ئێمەش وەك حزبێكی سیاسی نوێنەری خۆمان بۆ ئەو كۆمیتەیە دیاری كردووە، هەر لایەنێكیش كێشە و گرفت بۆ ئەو كۆمیتەیە دروست بكات و نوێنەری خۆی بۆ كۆمیتەكە ڕەوانە نەكات، خزمەتی دوژمنانی كورد دەكات، بۆیە ئێمە وەك حزبێكی سیاسی وای دەبینین كە پێویستە هەرچی زووە ئەو كۆمیتەیە تەواو بكرێت، بۆ ئەوەی ڕۆژێك بۆ ڕیفراندۆم دیاری بكرێت و گەلی كورد بە ''بەڵێ'' دەنگ بۆ سەربەخۆییی كوردستان بدەن.''
kdp-
Top