ئادەم گەڤەرى: پشتیوانی سەربەخۆییی کوردستانین
(ئادەم گەڤەری)، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە لیستی هەدەپە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''چۆن لە جیهاندا مافی هەر نەتەوەیەکە بتوانێت بە شێوەیەکی ئازدانە بژیێت، کوردیش بە هەمان ڕەنگ مافی هەیە بە ئازادی بژیێت، چونکە کوردانی باشووری کوردستان زۆریان قوربانی داوە، بۆ ئەوەی سەربەخۆ بن.''
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی تورکیا گوتیشی: ''ئێمە وەک بەشێکی کوردستان پشتگیری تەواوی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییی باشووری کوردستان دەکەین، بۆ ئەوەی گەلی ئێمەی کورد لە باشووری کوردستان بە مافە ڕەواکانی بگات. ئەو شتەی لە هەرگەلێک حەڵاڵ بێت، دەبێ بۆ کوردیش حەڵاڵ بێت، بێگومان ئێمەش پشتیوانی و پاڵپشتیی سەربەخۆیی و ئازادیی کوردستان دەکەین و لە خودای دلۆڤانیش دەخوازین، ئازادی ببێتە چانسی هەرچوار پارچەی کوردستان.''
kdp-
