مەریوان نەقشبەندی: زۆربەی چەکدارە کوردەکانی نێو داعش کوژراون

 	 مەریوان نەقشبەندی: زۆربەی چەکدارە کوردەکانی نێو داعش کوژراون
ئەندامی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی فکری توندڕەوی (مەریوان نەقشبەندی) ئاشکرای کرد، زۆربەی چەکدارە کوردەکانی نێو گرووپی تیرۆریستیی داعش کوژراون.

(مەریوان نەقشبەندی)، ئەندامی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی فکری توندڕەوی لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤دا نیزیکەی ٥٠٠ کەس لە ھەرێمی کوردستانەوە چووبوونە نێو ڕیزەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش و پەیوەندییان بەو گرووپە توندڕەوە تیرۆرستییەوە کردبوو، کە بەشی زۆریان لە نێو ڕیزەکانی داعشدا چەکدار بوون، بەڵام دواتر ١٥٠ کەس لەو چەکدارە کوردانەی نێو داعش گەڕاونەوە ھەرێمی کوردستان و پەشیمان بونەتەوە لەوەی پەیوەندییان بە گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە کردووە.''

(نەقشبەندی) ئاماژەی بەوەش کرد: ''بە درێژایی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سێ ساڵی ڕابردوودا ٣٠٠ کەس لەو چەکدارە کوردانەی نێو داعش کوژراون، بەڵام ٣٠ چەکدارێک ماون، کە چارەنووسیان دیار نییە، نازانین، کوژراون یان ماون و لە عێراق دەرچوون.
kdp-
Top