"پێوەندیی نێوان هەولێر و رۆما لە ئاستێکی بەرزدایە"
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٨-٥-٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خاتوو (سیرینا مورۆنی) كونسوزڵی نوێی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا (خاتوو مورۆنی) خۆشحاڵیی خۆی به دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ربڕی و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پشتگیری و پاڵپشتیكردن له كاره‌كانی كه له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه تا ئێستا هاوكاری و ئاسانكاریی ته‌واویان پێشكه‌ش كردووه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی كاره‌كانی كونسوڵی پێشووی ئیتاڵیای له هه‌ولێر دووپات كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئیتاڵیا خوازیاری ئه‌وه‌یه باشترین په‌یوه‌ندی له بواره جیاجیاكاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی هه‌بێت و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئیتاڵیاشی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له خاتوو مورۆنی وه‌ك كونسووڵی نوێی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كانی بۆ خواست و پاڵپشتیی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا.
باسی له‌وه‌ش كرد كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی باشی وه‌به‌رهێنان هه‌یه و هیوای خواست هه‌وڵ بدرێت سه‌رمایه‌دارانی ئیتاڵی هان بدرێن بێن له هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسی بارودۆخی گشتی ناوچه‌كه و شه‌ڕی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ له تیرۆرستانی داعش كرا. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و ڕۆما له ئاستێكی به‌رزدایه و هیوایان خواست كه زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت.
kdp-
