ڕۆژی دووشەممە 8ـی 5ـی 2017 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ بەڕێز ئیمانویل ماكرۆن سەرۆكی هەڵبژێردراوی فەڕەنسا پیرۆزبایی لە بەڕێزیان كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی فەڕەنسا و هەروەها لە پەیامەكەدا جەختی لە دۆستایەتیی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا كردەوە.