لە کوردستاندا خوێن لە کەسانێک وەرناگیرێت کە خاوەن رەگەزنامەی عێراقی نەبن
ئاواز حەمید، ئەندامێکی لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "لەبەر پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان، خوێن لە کەسانی دەرەوەی عێراق و ھەرێمی کوردستان وەرناگیرێت، چونکە ئەو ئامێرانەی بۆ پشکنین بەکار دەھێنرێت، لەوانەیە توانای ئاشکراکردنی چەند نەخۆشییەکیان نەبێت کە لە دەرەوە ھەیە، ناشتوانین بەرپرسیاریەتییەکان ھەڵبگرین".
ئەو ئەندامەی لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو: " ئەو بڕیارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە دەکراوە، ھەرچەندە چەند جارێک ھاووڵاتیانی بیانی و تەنانەت ئەو کەسانەی لە ڕێکخراوە ئەورووپییەکانن باسیان لەوە کردووە، کە لە وڵاتانی ئەواندا ڕێگرییەک نییە، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی دەرەوە خوێن ببەخشن، بۆ لێرە ڕێگری دەکرێت".
ئاشکراشی کرد: "تا لەسەروی خۆمانەوە فەرمان نەکرێت، خوێن لە ھیچ ھاووڵاتیەکی بیانی وەرناگیرێت".
باسینوز
