په‌كه‌كه له‌سه‌ر چیایی شنگال خه‌نده‌ق لێ ده‌دات
وه‌یس نایف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌ی شنگال، رایگه‌یاند: "له‌سه‌ر چیای شنگال و له هه‌ندێك شوینی دیكه كه په‌كه‌كه لێیه، ده‌ستكراوه به‌دروستكردنی خه‌نده‌قی نوێ كه سه‌رجه‌میان بۆ ئه‌وه‌یه خۆیان له بۆردومانی فڕۆكه‌ی توركیا بپارێزن".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌ی شنگال، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت چیای شنگال بكاته سه‌ربازگه‌ی خۆی و جێ پێی خۆی به‌هێز بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه مه‌ترسی له‌سه‌ر توركیا و هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، ئه‌و شوینانه‌ی په‌كه‌كه‌ی لێیه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه مه‌ترسی دروست كردووه و ناكرێت به سانایی ته‌ماشایی ئه‌و بابه‌ته بكرێت".
گوتیشی: "په‌كه‌كه هیچ حسابێك بۆ دامه‌زراوه‌كانی شنگال ناكات".
باس‌نیوز
