کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان کۆتایی پێهات
به‌پێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 8-5-2017 له مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان شاندی هاوبەشی سەرکردایەتیی یەکێتیی و گۆڕان سەربارەت بە تاوتوێی ڕەوشی هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ چارەسەریی قەیرانەکان کۆبوونەوە و کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەکەیان کۆتایی پێهات.
شاندی یه‌كێتی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتبوون له (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، حاكم قادر حه‌مه‌جان، عیماد ئه‌حمه‌د، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ) هه‌روه‌ها شاندی گۆڕانیش پێكهاتبوون له (حه‌مه تۆفیق ره‌حیم، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئیسماعیل نامیق، ساماڵ عه‌بدوڵڵا، عوسمانی حاجی مه‌حموود) کە تێیداو چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به ره‌وشی هه‌رێم و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان تاوتوێ كراون.
بڕیارە سەبارەت بە تەوەر و ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو بكرێته‌وه.
باسنيوز
