ڕاپەڕین.. خاوەنی سێ دەرمانخانە دەستگیر کران
محەمەد فازڵ، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین، رایگەیاند: "لەلایەن ھێزەکانی یاریدەدەریەتی ئاسایشی حاجیاوا، بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، شەش کەس بە تۆمەتی بەکار ھێنان و بازرگانی کردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کران".
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین، ئەوەشی روون کردەوە: "سێ لە تۆمەتبارەکان خاوەنی دەرمانخانەن و دەرمانی ھۆشبەریان فرۆشتووە، کە بەپێی یاسا قەدەغەیە".
ئاشکراشی کرد: "ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بە پێی ماددەی (14) ی تایبەت بە ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێکردووە".
باسنیوز
