سەرۆكی پارتێكی توركمانی: پێویستە ریفراندۆم كەركووكیش بگرێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 8/5/2017، عیرفان كەركووكلی، سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی، ڕایگەیاند "ئێمە وەكوو پارتییەكی توركمانی لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمین لە ئەمساڵدا و دواتر هاوكات بە مەبەستی سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بنرێت".
ڕوونیشی كردەوە "پێویستە ئەو ڕیفراندۆمە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە".
ئاشكراشی كرد "لەسەر داخوازی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك لە لایەنە سیاسییەكان لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم بڕیار بدەن، ئێمەش وەكوو توركمان نوێنەری خۆمان دەستنیشان كردووە بۆ ئەو لیژنەیە".
ئەنداممان بۆ كۆبونەوەكە ئامادە کردووە و بڕیارە لە كەركوكیش بكرێت.
باسنیوز
