بزووتنەوەی ئیسلامی: دەبێت سنوورێک بۆ قسەکانی ڕەزا ئاڵتون، سەرکردەی پەکەکە دیاری بکرێ، و نابێت پەکەکە هەرێمی کوردستان بکەنە مەیدانی جەنگ
لەبەرانبەر هەڕەشکردنی رەزا ئاڵتون لە هەرێمی کوردستان کە باسی لەوە کردووە شەڕ بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دەگوازنەوە. عەبدوڵا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، گوتی: بەھیچ شێوەیەک ناکرێت ھەرێمی کوردستان بکرێتە مەیدانی جەنگ و دەبێت ئەو قسانەی سنوورێکیان بۆ دیاری بکرێت، دەبێت سەرجەم ھێزە سیاسییەکانی باکوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵاتی کوردستان، خوێندنەوەیەکی ورد و بابەتییانەیان ھەبێت بۆ دۆخی باشووری کوردستان، ئەو دەستکەوتانەی لێرە بەدەست ھاتوون، پارێزگاری کردنیان ئەرکی ھەموومانە، بە ھەر چوار پارچەی کوردستانەوە، بەتایبەت ئێستا باشووری کوردستان باس لە ریفراندۆم و دەوڵەت دەکات، دەبێت ئەو ھێزە سیاسییانە خۆیان لە دەستێوەردان بەدوور بگرن".
ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئەوان وەک بزووتنەوەی ئیسلامی، هەڕەشەکانی پەکەکە بۆ سەر هەرێمی کوردستان ڕەت دەکەنەوە و ڕای گەیاند: ”ھەر جۆرە لێدوان و پەیڤ و بیاننامەیەک لەدژی باشووری کوردستان بێت، ڕەتی دەکەینەوە و دەبێت سنوورێک بۆ قسەکانی رەزا ئاڵتون دیاری بکرێت".
باسنيوز
