چارەسەری پزیشکی بۆ ١٠٨ پێشمەرگە کرا

چارەسەری پزیشکی بۆ ١٠٨ پێشمەرگە کرا


دەزگای خێرخوازیی بارزانی و تیمێکی پزیشکی زانکۆی هەولێری پزیشکی- کۆلێژی ددان لە چالاکییەکدا چارەسەر و پشکنینی پزیشکیان بۆ ١٠٨ پێشمەرگە کرد.



دوێنێ بەمەبەستی خزمەتکردنی پێشمەرگەکانی سەنگەری پێشەوەی بەرگری، تیمێکی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی هەولێری پزیشکی چارەسەر و پشکنینیان بۆ ددانی ١٠٨ پێشمەرگە لە محوەری گوێر-باقرت کرد.



جێگای ئاماژەیە لە چالاکییەکەدا سود لە نەخۆشخانەی گەرۆک وەرگیردا بۆ چارەسەری پشمەرگەکان و لە رێگای کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆرەوە (کێشانی و پڕکردنەوەی ددان و شۆردنی ددان) بۆ پێشمەرگەکان ئەنجام درا.



هەروەها لە درێژەدا رێنمایی تەندرووستی لەسەر چۆنیەتی خاوێنکردنەوەی دەم و ددان و تەندرووست هێشتنەوەیان پێشکەشی پێشمەرگەکان کرا.
bas news-
Top