دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری نەخۆشخانەکانی ھەولێر و سلێمانی کرد
بەمەبەستی ھاوکاریکردنی کەرتی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان، گرووپی ھاوکاری ئیڤڵ HILFSGRUPPE EIFELی ئەڵمانی کە تایبەتە بە ھاوکاریکردنی منداڵاتی توشبوو بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، بەھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی ١٧٢ پێداویستی جۆراوجۆری نەخۆشخانەیان بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێر و دھۆک دابین کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧/٥/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە رێگەی گرووپی ھاوکاری ئیڤڵ HILFSGRUPPE EIFELی ئەڵمانی پێداویستی نەخۆشخانەی وەک قەرەوێڵە، دۆشەک و ویلچەیری بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێر و دھۆک دابین کرد.
لە چالاکییەکەدا ٥٤ قەرەوێڵە بۆ نەخۆشخانەکانی رزگاری و ئیمێرجێنسی و لەدایک بوونی ھەولێر و ١١٨ قەرەوێلە، ویلچەیر و دۆشەک، بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگای دھۆک دابین کران.
بڕیارە لە داھاتوودا پێداویستیی بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگاکانی دیکەی کوردستان دابین بکرێت.
bas news-
