پارتی کرێکارانی بەریتانیا: گەلی کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت
فەلاح حەسەن، جێگری سکرتێری یەکێتیی لاوانی جیھان، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ئەمڕۆ یەکشەممە، بڵاوی کردوەتەوە: "لەگەڵ جێرمی کۆڕبن، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دیدارمان ھەبوو، داوای پشتگیرمان لەبەرێزیان کرد، کۆڕبن رێز و خۆشەویستی خۆی بۆ گەلی کوردستان و لاوانی کورد دەربڕی".
فەلاح حەسەن، سەبارەت بە سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی نووسیوە: "ھەر لەو دیدارەیاندا لەسەر پرسی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانیش، جێرمی کۆڕبن گوتی گەلی ھەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت"
bas news-
