پارتی کرێکارانی بەریتانیا: گەلی کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت

پارتی کرێکارانی بەریتانیا: گەلی کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت
جێگری سکرتێری یەکێتیی لاوانی جیھان، ئاماژە بەوە دەدات کە سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا، پشتگیری سەرەخۆیی ھەرێمی کوردستان دەکات.



فەلاح حەسەن، جێگری سکرتێری یەکێتیی لاوانی جیھان، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ئەمڕۆ یەکشەممە، بڵاوی کردوەتەوە: "لەگەڵ جێرمی کۆڕبن، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دیدارمان ھەبوو، داوای پشتگیرمان لەبەرێزیان کرد، کۆڕبن رێز و خۆشەویستی خۆی بۆ گەلی کوردستان و لاوانی کورد دەربڕی".



فەلاح حەسەن، سەبارەت بە سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی نووسیوە: "ھەر لەو دیدارەیاندا لەسەر پرسی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانیش، جێرمی کۆڕبن گوتی گەلی ھەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت"
bas news-
Top