ئاوارەكانی كۆبانێ لەبەر پەكەكە ناتوانن بگەڕێنەوە
ئەم ئاوارانەی كۆبانێ هێشتا لە كه‌مپی سرووجی توركیا نیشتەجێن، به‌ڵام به هۆی گوشاره‌كانی په‌یه‌ده‌ی باڵی پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان، نیگه‌رانن و ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئاوارەكانی كۆبانێ له كاتێكدا ماڵه‌كانیان زه‌وت كراوه و رێگه نادرێ كێڵگه‌كانیان به‌رهه‌م بهێنن، ئەگەر بگەڕێنەوە رۆڵه‌كانیان به زۆر ده‌كرێن به سه‌رباز، بۆیە هه‌موویان نیگه‌رانی زوو شادبوونه‌وه به نیشتمانن و جارێ ناشتوانن بگەڕێنەوە.
یوسف سه‌لوم ته‌مه‌ن 58 ساڵ كه ئاوارەیەكی كوردی كۆبانێیە، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (AA)ی توركی دەڵێ له ئه‌یلوولی 2014دا، دوای ئه‌وه‌ی داعش هێرشی كرده سه‌ر كۆبانێ، له‌گه‌ڵ هه‌زاران هاونیشتمانییدا په‌نای بۆ توركیا بردووه.
یوسف سه‌لوم گوتی "له ماوه‌ی 2-3 رۆژدا نزیكه‌ی 200 هه‌زار كورد له سنووری كۆبانێوه گه‌یشتنه توركیا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای رزگاركردنی كۆبانێ ویستوویانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان، به‌ڵام به هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی پەكەكەوە بڕیاریان داوه درێژه به ژیانی ئاوارەیی بدەن.
bas news-
