پهرلهمانتارێكى كورد: دهستێوهردانى ئێران ڕهت دهكهینهوه
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، لە زۆربەی کۆبوونەوەکانیاندا دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت ئێران لە کاروبارەکان و سەروەری عێراق ڕەت کردووەتەوە، هەروەها پرسی ڕیفراندۆم تەنها پەیوەستە بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانەوە.
ئیسلام حسێن، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق " دەستپێکی سەرەتا و کۆتایی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم تەنها بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانەوە پەیوەستە، هەر بۆیە لە زۆربەی کۆبوونەوەکانماندا باسی دەستیوەردانی ووڵاتانی دراوسێ ، بەتایبەت ئێرانمان کرووە و ڕەتمان کردوونەتەوە، بەڵام ڕاستییەکیش هەیە، ئهوهش ئهوهیه كه ئێستا زۆربەی دامودەزگاکانی عێراق لەلایەن ئێرانەوە بڕیاریان بۆ دەدرێت و هەڵدەسوڕێن".
تیشکی خستەسەر ئەوەش، کە هەوڵێک لەلایەن ئەمریکاوە هەیە، بۆ ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەژێر کاریگەری ئێران دوور بخاتەوە، بەڵام عەبادیش مەیلی بەلای ئیراندا هەیە.
bas news-
