"کوردانی فەیلی داوای بەشداریکردن لە ڕیفراندۆم دەکەن"
(ئیسماعیل سایەمیر)، کارگێڕی ڕێکخستنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''کوردانی بەغدا و فەیلییەکان لە بەغدا و ناوچەکانی مەندەڵی و خانەقین و بەدرە و زرباتییە زۆر بەپەرۆشن بۆ ئەوەی ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت و ئەوانیش بەشداری لەو ڕیفراندۆمەدا بکەن، چونکە پێیان خۆشە کوردیش بگاتە ئامانجی نەتەوەییی خۆی.''
(ئیسماعیل سایەمیر)، کە کوردێکی فەیلیە گوتیشی: ''کوردانی فەیلی یەک داواکارییان ھەیە، ئەویش ئەوەیە کە لە دوای ڕیفراندۆم چارەنووسی ئەوان و ناوچەکانیان دیاری بکرێت و بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان، چونکە خۆیان بە بەشێک لە ھەرێم دەزانن.''
ئەو کوردە فەیلییە گوتیشی: ''عەرەبە شۆڤینییەکانی بەغدا زۆر نیگەرانن لەوەی ھەرێم ڕیفراندۆم ئەمجام بدات، بەڵام بەشێکیان ڕیفراندۆم بە مافی خەڵکی کوردستان دەزانن.''
kdp-
