ھێزە سوننەکان داوای کشانەوەی حەشدی شەعبی لە مووسڵ دەکەن
د.ئەردەلان نورەدین، پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رای گەیاند: "چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەردانی سەرۆکی رەوتی سەدری کرد بوو، یەکێک لە داواکانی سەرکردایەتیی سوننە ئەوەیە کە حەشدی شەعبی نەچێتە ناوشاری مووسڵەوە".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەڕوو: "ئیستا ژمارەیەکی زۆری چەکداری حەشدی شەعبی چوونەتە ناو شاری مووسل، ئەمەش سوننەکانی نیگەران کردووە، بۆیە داوا دەکەن کە نابێت دەسەڵاتی شیعە لە مووسڵ حوکم بکات و دەبێت ھێزی حەشدی شەعبی لەو شارە دەربچێت".
باسنیوز
