سەردار قادر: ئاگاداری بودجەی سلێمانی نەبووم
ئەمڕۆ یەکشەممە 7/5/2017، سەردار قادر، پارێزگاری دەست لەکار کێشاوەی سلێمانی، سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەی لەپۆستەکەی کە لە بری پارێزگاری سلێمانیدا کاری دەکرد، لەگەڵ پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکان لە نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند: "بەھۆی نەبوونی دەسەڵات و بودجەی پێویست، ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستم لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی کێشاوەتەوە، ئەمڕۆش نامەی دەست لەکار کێشانەوەم بۆ وەزارەتی ناوخۆ و بزووتنەوەی گۆڕان ناردووە".
سەبارەت بە داهاتی پارێزگای سلێمانی، سەردار قادر ئاماژەی بەوە کرد: "ئاگاداری بودجەی سلێمانی نیم، بەڵام داھاتی سلێمانی بەشێکە لەداھاتی گشتی، دواجار داھاتەکە بۆ وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەوەی ئێمە باسی دەکەین، پێویستە ھەوڵی ئەوە بدرێت کە داھاتی ناوخۆ لەڕێی پێداویستییەکانەوە بەشێکی بخرێتەوە سەر حکوومەتی خۆجێیی، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتگوزرایی باشتر پێشکەشی خەڵکی شاری سلێمانی بکرێت".
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی دوو ساڵ بە دوو ساڵ لە نێوان ھەردوولادا دابەش کرا، دوای تەواو بوونی دوو ساڵی پۆستی پارێزگای سلێمانیی یەکێتی کە لەلایەن ئاسۆ فەرەیدونەوە پۆستەکە بەڕێوە دەبرا، لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ سەردار قادر، لەبری پارێزگاری سلێمانی دەست بەکار بوو، رۆژی ٢/٥/٢٠١٧ سەردار قادر، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، قایمقامی سلێمانی، سەرۆکی شارەوانی و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە فەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیان
باسنیوز
