کەرکووک.. ھەوڵی تیرۆرکردنی دادوەرێک دەدرێت

 کەرکووک.. ھەوڵی تیرۆرکردنی دادوەرێک دەدرێت
ژمارەیەک چەکدار ھەوڵی تیرۆرکردنی دادوەرێکی ئەندامی داواکاری گشتیی لە کەرکووک دەدرێت.

رۆژی یەکشەممە 7.5.2017، عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، چەکدارەکان لەسەر رێگای کەرکووک - بەغدا لە باشووری کەرکووک، دەستڕێژی گوللەیان لە عیماد عەبدولفەلەک کەریم، دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی کردووە.

عەمید سەرحەد قادر ھەروەھا رایگەیاندووە، کە دادوەر عیماد عەبدولفەلەک کەریم رزگاری بووە، بەڵام زیانێکی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکەی گەیشتووە.
پێشتریش رۆژی 2.5.2017، ژمارەیەک چەکدار لە نزیک بازگەیەکی گەڕەکی یەکی حوزەیران لە باشووری کەرکووک، دەستڕێژی گوللەیان لە محەمەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی باکوور و کادیری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و خۆی و پاسەوانەکەیان کوشت.








باسنيوز
Top