بەغدا.. وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

 بەغدا.. وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی جیاوازی لە نێوان نرخی بلیتی فڕۆكە لە نێوان شارەكانی عێراقدا وەزیری گواستنەوەی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت.

ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "بەهۆی جیاوازیی نرخی بلیتی فڕۆكە لە نێوان شارەكانی عێراق و بەغدا لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق، کازم فنجان حەمامی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكات، تا بزانرێت لەسەر چ بنەما و میكانیزمێك ئەو نرخانە دانراون، چونكە ئەوە دادپەروەری نییە".

نرخی بلیتی فڕۆكە لە هەرێمی كوردستان و بەغدا 106 دۆلارە، بەڵام نرخی بلیت لە بەسرەوە بۆ بەغدا تەنیا 48 دۆلارە، ئەشواق جاف هێمای بۆ ئەوەش كرد "ئەگەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن وەڵامی گونجاوی بۆ ئێمە پێ بوو باشە، بەڵام ئەگەر وەڵامی گونجاوی پێ نەبوو، ئەوا دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت".








باسنيوز
Top