بەغدا.. وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "بەهۆی جیاوازیی نرخی بلیتی فڕۆكە لە نێوان شارەكانی عێراق و بەغدا لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق، کازم فنجان حەمامی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكات، تا بزانرێت لەسەر چ بنەما و میكانیزمێك ئەو نرخانە دانراون، چونكە ئەوە دادپەروەری نییە".
نرخی بلیتی فڕۆكە لە هەرێمی كوردستان و بەغدا 106 دۆلارە، بەڵام نرخی بلیت لە بەسرەوە بۆ بەغدا تەنیا 48 دۆلارە، ئەشواق جاف هێمای بۆ ئەوەش كرد "ئەگەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن وەڵامی گونجاوی بۆ ئێمە پێ بوو باشە، بەڵام ئەگەر وەڵامی گونجاوی پێ نەبوو، ئەوا دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت".
باسنيوز
