هۆتێل ئەربیل ئەرجان رۆتانا لە هەولێر كرایەوە

هۆتێل ئەربیل ئەرجان رۆتانا لە هەولێر كرایەوە
هەولێر، نیسان-2017: وەك پابەندبوونێك بە پشتیوانیكردن لە كەرتی گەشتیاریی گەشەسەندوو لە هەولێر و پێشخستنی گەنجانی كورد لە كەرتی گەشتوگوزار و میوانداریدا، رۆتانا یەكێك لە كۆمپانیا پێشەنگەكان لە بواری بەڕێوەبردنی هۆتێلەكان لە ناوچەكە و سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و توركیا، ڕۆژی 30/4/2017 لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئۆوادیس كیدانیان، وەزیری گەشتوگوزاری لوبنانی، یەكەم هۆتێلی لەژێر هێمای بازرگانیی ئەرجان بۆ شوقەی هۆتێلی لە عێراق كردەوە.

بەو بۆنەیەوە، ناسر نویس، سەرۆكی ئەنجوومەنی كارگێڕیی رۆتانا، لە وتەیەكدا رایگەیاند: "پێش نزیكەی شەش ساڵ، گرووپی مالیا بە سەرۆكایەتیی جاك سەراف، متمانەیەكی زۆری خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی یەكەم هۆتێلی كۆمپانیاكە لە جۆری پێنج ئەستێرە لە هەولێر بە ئێمە بەخشی، كادیرەكانمان ئەوپەڕی توانای خۆیان بۆ كاریگەری خستنەسەر پەرەپێدانی گەشتیاری لەو شارە دێرینە خستە گەڕ و هۆتێل رۆتانا سەركەوتووبوو لە پێشوازیكردنی زیاتر لە نیو ملیۆن میوان و گەشتیار بە رێژەی 70% ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئایندەی كەرتی گەشتیاریی گەشەسەندوو لە هەرێمی كوردستان".

نویس، ئەوەشی راگەیاند: "جارێكی دیكە هاوبەشییە سەركەوتووەكەمان لەگەڵ گرووپی مالیا بەرهەمداربوو، ئەوەتا ئێمە ئەمڕۆ لێرە كۆبووینەتەوە بۆ كردنەوەی ئەو باڵەخانە بەرزە نوێیە لە ژێر هێمای "ئەرجان بۆ شوقەی هۆتێلی"، ئامانجی سەرەكیمان سەرخستن و پاڵپشتیكردنی كەرتی گەشتیارییە لە هەرێمی كوردستان لە رێگەی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری كە رەزامەندیی میوانان و گەشتیاران مسۆگەر بكات".

ئەربیل ئەرجان لە رۆتانا، ئەو پڕۆژەیەیە كە لە ساڵی 2014 ەوە دەست بە دروستكردنی كراوە بە هاوكاری لەگەڵ گرووپی مالیا بەشداربووی سەرەكی، یەكەمین لەو جۆرە لە شوقەی هۆتێلی لە هەرێمی كوردستان، كردنەوەی ئەمڕۆ دەروازەی چەمكێكی نوێی هاوچەرخە بۆ میوانداری لە عێراق.
لە وەبەرهێنانەكانی دیكەی گرووپی مالیا لە كەرتی میوانداری، هۆتێل رۆتانا لە هەولێر و ماگما سكوێر لە سلێمانی و كۆمپانیای ناتوور بۆ پەرەپێدان لە شاری ئینفە-لوبنان و چەندان پڕۆژەی دیكە. شایەنی گوتنە ئەو پڕۆژە جیاوازانە لەلایەن كۆمپانیای مالیا C.T.I بۆ بنیادنان و بەڕێوەبردنی پڕۆژەكان پێشخراوە".
هەر لە ئاهەنگەكەدا، جاك سەراف: سەرۆكی گرووپی مالیا، لە وتەیەكیدا رایگەیاند: "بەوپێیەی كە وەبەرهێنانمان لە ناوچەكە بە بڕیارێكی دروست دانا، ئەمە بووە بەشێك لە ستراتیجییەتمان وەك گرووپ و لەگەڵ كردنەوەی ئەربیل ئەرجان لە رۆتانا، ئاهەنگ دەگێڕین بە كردنەوەی چەمكێكی نوێ بۆ میوانداریكردن لە ناوچەكە و لە هەوڵدا دەبین بۆ پێشخستنی چەندین پڕۆژەی دیكە لە ئایندەدا".

ئەربیل ئەرجان لە رۆتانا، بریتییە لە هۆتێلێكی پلە یەكی نیشتەجێبوون كە پێكهاتووە لە 168 شوقەی هۆتێلیی ناوازە، دوو چێشتخانە و دابینكردنی خزمەتگوزاریی خواردن لە ژوورەكان بە درێژایی 24 كاتژمێر. ئەمە سەرباری 7 ژووری ئامادەكراو بۆ كۆبوونەوەكان كە بە تازەترین تەكنۆلۆجیاكانی بیستن و بینین دەوڵەمەند كراون، هەروەها 25 نووسینگەی راخراو بە هەموو خزمەتگوزارییەوە، لەگەڵ بۆدیلاینز یانەی تەندروستی و لەشجوانی.
بەهۆی شوێنە نموونەییەكەی لە شەقامی 100 مەتری لە چوارڕیانی پردی بەحركە لە شاری هەولێر، هۆتێلەكە بەشێوازێك دیزاین كراوە كە گونجاوە لەگەڵ پێداویستییەكانی میوانان و خانەوادەكانیان ئەوانەی كە حەز بەمانەوەی زۆر دەكەن، هەروەها رووبەرێكی فراوانی بۆ میوانەكان دابینكردووە كە هەلی چێژوەرگرتن لە ژینگەی هۆتێلیی هاوشێوەی ماڵ بە خانەوادەكانیان دەبەخشێ.

شاری هەولێر وەك ئاراستەیەك بۆ كردنەوەی ئەو پڕۆژە پێشەنگە هەڵبژێردرا لەسەر بنەمای سەركەوتنی بەردەوامی رۆتانا كە خۆی لە هۆتێلەكانی كە لە عێراقدا هەن دەبینێتەوە، وەك هەردوو هۆتێلی پینج شەستێرە ئەربیل رۆتانا و كەربەلا رەیحان لە رۆتانا. ئەو ناوچەیە پێشكەوتنێكی ئابووریی گەشەسەندوو لە نێو بنیادنانی هاوچەرخ و پێشكەوتنی ژێرخانی ئابووری شانبەشانی پێشكەوتنەكانی دیكە لە بوارەكانی چاودێریی تەندروستی، كلتووری و كارگێڕیدا.










باسنيوز
Top