پارتێكی نوێ لە شنگال دامەزرا
: "پارتێكی نوێ بەناوی "پارتی ئازادی و دیموكراتی ئێزدیان" راگەیەنرا و ئاڵای عێراقیان لە تەك ئاڵای حزبەكەیان ھەڵكردووە.
قەحتان عەلی سەرۆكی پارتەكە بە كوردستان24 گوت: "ئێمە پارتێكی سەر بە عێراقین، سەر بە پەكەكە و ھیچ پارتێكی دیكەی سیاسی نین، مۆڵەتی فەرمیمان لە حكوومەتی عێراق وەرگرتووە".
گوتیشی: "ئێمە ھیچ ھێزێكی سەربازیمان نییە و ئەندام و لایەنگرانمان پێكھاتوون لە خەڵكی شنگال و ئێزدییەكان دەرەوەی وڵات".
راشیگەیاند: "ئامادەین پەیوەندیمان لەگەڵ ھەموو ھێزە سیاسییەكان ھەبێت".
