بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵەوە دوو مامۆستا بوونە قوربانی

 بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵەوە دوو مامۆستا بوونە قوربانی


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەسەر رێگای سلێمانی – کەلار، بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵەکەیانەوە، دوو مامۆستا بوونە قوربانی.



لە راگەیەندراوەکەی ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوە خراوەتەڕوو کە کاتژمێر 10:30 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 6/5/2017، لە سەر ڕێگای گشتیی سلیمانی ــ کەلار، نزیک شارەدێی باوەنور، ئۆتۆمبیلێکی جۆری کیا ریو وەرگـــەڕا".



ھاتوچۆی گەرمیان، ئاماژەی بەوەش داوە: "لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا، دوو کەس بە سەختی بریندار بوون، کە ھەردووکیان مامۆستان و ھاوسەری یەکترن، زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کــــەوتووە".


ئەوەش روون کراوەتەوە: "ھۆکاری ڕووداوەکە، لە ئەنجامی خێرایی زۆر و پابەند نەبوونی شۆفێر بە یاساو ڕێنماییەکانی ھـــاتوچۆ بووە".

bas news-
Top