دوای چوار رۆژ له شه‌هیدبوونی ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ی شیلادزێ هێنرایەوە
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، سدقی ئیسلام و چه‌ند هاوڕێیه‌كی به مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاری روویان له چیاكانی ده‌ڤه‌ری رێكان نێروه كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه و تۆپبارانی توركیا، سدقی شه‌هید بوو، دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ نه‌توانرا ته‌رمی ئه‌م شه‌ھید بھێنرێته‌وه و له شوێنی تۆپبارانه‌كه مابویه‌وه.
هاوكات دوێنی ھه‌ینی 5/5/2017، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه له ناو سه‌نته‌ری شاره‌دێی شیلادزێی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئامێدی، خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمه، كرد.
"ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌رمی سدقی گه‌یه‌نرایه‌وه شارۆچكه‌ی شیلادزێ، دوای بینینی خێزانه‌كه‌ی، ته‌رمه‌كه پشكنینی پزیشكی بۆ كرا و دواتر هه‌ر له شیلادزێ به خاك سپێردرا".
به هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به به‌رده‌وامی ناوچه سنوورییه‌كانی ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیانی ناوچه‌كه زیانی گیانی و ماددی ده‌ده‌ن، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بنكه و باره‌گایانه‌ش، هاووڵاتییان تا ئه‌مڕۆ نه‌یانتوانی ته‌رمی قوربانییه‌كه‌یان بهێننه‌وه.
bas news-
