گۆڕى "مه‌وله‌وى" شاعیر تێكده‌درێت
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وێنه‌ى گۆڕى شاعیرى كورد " مه‌وله‌وى" بڵاو ده‌كاته‌وه، كه به‌شێك له كێلى گۆلاِه‌كه تێكدراوه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك، نووسیویه‌تى :" كاتێك بێحورمەتی بەگۆڕی شاعیرێكی عیرفانی گەورەی وەك (مەولەوی) دەكرێت، مانای وایە هێشتا تیرۆرستانی (ئه‌نسارولئیسلام) لەكوردستان ماون".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه لە كوردستان ناوی زیاتر لە 10 مزگەوت بەناوی ئەم شاعیرە عیرفانیە كراون.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت :" رەنگە ئەم كارە ترسنۆكانە وابكات 10 مزگەوتی دیكه‌ش بەناوی (مەولەوی)ـیه‌وه بكرێت".
سەید عەبدولڕەحیمی كوڕی سەعید تاوەگۆزی (١٨٠٦-١٨٨٢) ناسراو بە مەولەوی یان مەولەویی کورد شاعیری ناوداری کورد و سۆفیی تەریقەتی نەقشبەندی بوو کە بە شێوەزاری ھەورامی ھۆنڕاوەی داناوە و لە شیعری ئەوین و دڵداری دا زۆر بەناوبانگە. لە ھۆنڕاوەکانیدا خۆی بە مەعدووم ناساندووە.
bas news-
