گەرمیان.. باوکێک منداڵەکەی خۆی کوشت

گەرمیان.. باوکێک منداڵەکەی خۆی کوشت
ئەمڕۆ شەممە، لە شارەدێی قۆرەتووی گەرمیان، باوکێکی منداڵەکەی خۆی دەشێلێت و دەیکوژێت.



بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە پەیجی تایبەتی خۆی، ئاماژەی بەوە داوە: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 6/5/2017 باوکێک لە لە گوندی شێرەوەنی سەر بە شارەدێی قۆرەتوی دەڤەری گەرمیان، بەئۆتۆمبێلەکەی منداڵەکەی خۆی شێلا و دەست بەجێ منداڵەکە گیان لەدەست دا".


ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی روون کردوەتەوە: "ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری بارھەڵگر بووە (فلات)، منداڵەکەش تەمەنی سێ ساڵان بووە".
bas news-
Top